بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا محەممەد یەعقوب موجاهید سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری تاڵیبان وتی کە جیهان لە دژی ئێمەیە و دراوسێکانیش دەبنە هۆی ئازاری ئەفغانستان.
ناوبراو وتی کە ئەفغانستان ڕوبەڕوی کێشەی زۆر بووەتەوە و ئێمە گرنگی زیاتر بە دۆسیەی ئەمنی دەدەین.
بە تێپەڕبوونی 8 مانگ بە سەر دەسەڵاتی گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان، هێشتا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم گرووپەی بە فەرمی نەناسیوە و سزا و گەمارۆکان لە دژی تاڵیبان بەردەوامە./.