بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو بارەیەوە سەوادی حوسێن سەرۆکی لیژنەی کێبڕکێکانی یەکێتیەکە وتی: دوای سەرکەوتنی ھەر یەک لە یانەکانی (گازی باشوور، بەحری و پێشمەرگەی سلێمانی و جەیش) وەک لیژنەکەمان بڕیارمانداوە، 5ـی ئایار ڕکابەرییەکانی یەکەم گردبونەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی بالەی یانە نایابەکان دەست پێبکات و ماوەی 3 ڕۆژ بخایەنێت.
سەوادی ئەوەشی وت: ململانێی یانەکان لە گردبونەوەی یەکەم، سەرجەمیان لە (ھۆڵی زوبێر) دەبێت، ھەروەھا گازی باشوور لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە و یانەی بەحری لە پلەی دووەم جێگیر بوە.