بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییه‌كه له گه‌ڕى ٢٨ـى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق به ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى بێشوومار له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ به‌رێوه‌چوو ، سه‌ره‌نجام هه‌ردوو یانه بێگۆڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌و یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى توانى له یه‌كه‌م به‌شداریكردنى له خولى نایابى عێراق خالًێكى گرنگ له یانه مێژوو پڕ نازناوه‌كه‌ى عێراق بیسهنێت .
به‌و یه‌كسانبوونه نه‌ورۆز خاڵه‌كانى گه‌یانده ٣٢ خاڵ و له خانه‌ى سیانزه‌یه‌مى ریزبهندهو زه‌وراش به كۆكردنه‌وه‌ى ٤٦ خاڵ له پله‌ى پێنجه‌م مایه‌وه .