بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 ی نیسانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی نه‌ورۆز و سیروانی نوێ هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا كه به دوا یاری خولی نایابی بۆ وه‌رزی 2021 – 2022 هه‌ژمار كرا ، دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار یانه‌ی سیروانی نوێ توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاری نێوان هه‌ردوو تیم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق خهلاَتهكانی تیپه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌سه‌ر یانه‌كانی سیروانی نوێ و هه‌ندرێن دابەشکران .