بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمە بە ناوبانگەکانی ئەم ئەکتەرە بریتین لە «z»دەرهێنانی کۆستا گاڤۆراس،«سینەما پارادیزۆ» دەرهێنانی جۆزپە تۆرناتورە، «سەحرای تاتارەکان» و «بیرەوەرییەکانی خێزانی» دەرهێنانی والڕینۆ زوورلینی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کوڕەکەی دەریکرد: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئێوە لە کۆچی دوایی ژاک پێرینی سینەماکار کە ڕۆژی پێنجشەمە ۲۱ی ئاپریل لە شاری پاریسدا کۆچی دوایی کرد ئاگادار دەکەمەوە.
ژاک پێرین وەک ئەکتەر لە دەیەی ۱۹٥۰ تا ئەمڕۆ لە پتر لە حەفتاد فیلمدا دەرکەوتووە.
جاک پێرین، لە ۱۳ی جوولای ۱۹٤۱ لە شاری پاریس بە ناوی جاک ئاندرێ سیمۆن هاتە دونیا. ئەو کوڕی ئێلێکساندێر سیمۆن بەرپرسی شانۆ و ماری پێرینی هونەرمەند بوو کە لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا کەوتە دونیای هونەر و دواتر بوو بە کۆنسێرواتۆر.