بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له گه‌ڕى كۆتایی خوله‌كه، یانه‌ى هندرێن ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر زاخۆ وه‌ستاییه‌وه‌و یانه شین پۆشه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر توانى به گۆلێكى بێوه‌ڵام یارییه‌كه بباته‌وه‌و پله‌ى دووه‌م مسۆگه‌ر بكات .
هه‌رچى سه‌یدسادقه له یه‌كه‌م به‌شداریكردنى له خولى نایاب توانى پله‌ى سێیه‌م مسۆگه‌ر بكات پاش بردنه‌وه‌ى له ئارارات به سێگۆڵى بێوه‌ڵام .
بریاره رۆژى پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ به یارى نێوان سیروانى نوێى پاڵه‌وانى وه‌رزو نه‌ورۆز په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه دابدرێته‌وه .
پێشتر هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى هه‌ڵۆ به هۆى كشانه‌وه‌و هه‌ولێریش به‌هۆى بوونى له كۆتایی ریزبه‌ند بۆ وه‌رزى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى داهاتوو دابه‌زین .