بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر بۆ گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان، پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و پیلانی ئەو ڕژێمە بۆ زاڵبوون بە سەر عێراقدا بووە.
ناوبراو وتی کە ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەپێشنیارێک دەدەنە پەرلەمان تا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەر هاوکارییەک لە گەڵ ئەو ڕژێمە بە یاسا وەک تاوان بناسرێت.
بە پێی یاساکانی عێراق، بوونی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی قەدەغەیە./.