جام کوردی – ئاسۆ ڕۆستەم محه‌مه‌د یه‌كێكه له هێرشبه‌ره ناسراوه‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى كوردستان و عێراق و ئێستاش به تۆماركردنى 10 گۆڵ له ریزبه‌ندى دووه‌مى گۆڵكارانى خولى نایابى عێراق دێت .
ئاسۆ كێیه؟
ئاسۆ رۆسته‌م محه‌مه‌د ده‌رچووى ، پەیمانگای وەرزشی سلێمانی
كه‌ى ده‌ستى به یاریكردن كردووه؟
لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠ دەستی بە یاری كردن كردوو لە لاوانی یانەی نەورۆز ساڵێك دوای ئەوە ڕۆشتە لاوانی یانەی سلێمانی ھەر لەو سالەدا ڕۆشتە ڕیزی دەرەجە یەكی یانەكە تا ساڵی ٢٠١٥ لە یانەی سلێمانی بوو٢٠١٣ و ٢٠١٤ لەگەڵ ھەڵبژاردەی كوردستان بەژداری ٢ پاڵەوانێتی نۆروەی كاپی كرد لە نەرویج ٢٠١٣ سێیەمی پاڵەوانێتیەكە بون گۆڵكار بوو ئەو ساڵە٢٠١٤ دووەم پاڵەوانێتیەكە بوون گۆڵكارو باشترین یاریزان بوو ئەو ساڵە
دوو یانه له نه‌رویجه‌وه داوایان كردووه
له میانى به‌شداریكردنى له پاڵه‌وانێتى نۆروهى كه‌پ 2 یانەی نەرویج بۆندیان پێشكەش كرد بەڵام بەھۆی ئەوەی كە خۆی زمانی نەزانی ڕاھێنەرو ستافی ھەڵبژاردەی كوردستان قسەكانی بە غەڵەت بە و یانانە وتبوو بۆیە نەیتوانی لەگەڵیان ڕێك بكەوی
ئه‌زموون له خولى عێراق
لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی كرد بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بوو دواتر بۆ خولی نایابی عێراقی پەیوەندی بە یانەی كەربەلاوە كرد بەڵام تەنھا ٢ یاری ڕەسمی یاری كرد نەیتوانی لە گەڵیان بەردەوام بی له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی به یانە ی نەورۆزه‌وه كرد‌و ئه‌و ساڵهدووهمی كوردستان بوون دوای ئه‌وه بۆ خولی عێراق بۆ وه‌رزو نیوێك په‌یوه‌ندی به یانەی ھەولێره‌وه كرد‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز و خولی كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ته‌واو بوو بۆ خولی پله یه‌كی عێراقی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆكه‌وه كرد بۆخولی عێراق كرد بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆزه.