بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی فیلمی زێلێن لە ساڵی ۱۹٦۱ دەستیپێکردوە و یەکێک لە متمانە پێکراوترین فێستیڤاڵەکانی منداڵان و تازەلاوانە لە جیهاندا.
کورتە فیلمی « ڕاکەر» لە دەرهێنان و ئامادەکاری سەید پەیام حسێنی وەک تەنیا نوێنەری ئێران لە بەشی پێشبڕکێی خوێندکاری فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.
« ڕاکەر» گێڕەرەوەی چیرۆکی کوڕێکی تازەلاوە بە ناوی حەکیم کە لە گەڕەکێکی پەراوێزی ئێراندا دەژین. باوکی لە پێشبڕکێکانی ڕاکردن، گرەو دەکات . لە دواهەمین یایدا بۆی دەردەکەوێت یاسای یارییەکە گۆڕاوە. ئەم ئاڵووگۆڕییە کاریگەری خستۆتە سەر خێزان و حەکیمی خستوەتە نێو دووڕێیان.
شەست و دووهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمەانی منداڵان و تازەلاوانی «زێلین»ی وڵاتی چێک لە ۲٦ی مانگی مای تا ۱ی ژووین بەڕێوە دەچێت.