بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە ڕێکخراوێکی ناەرژەوەندییە کە بە ئامانجی نمایشی باشترین فیلمە سەربەخۆکان لە باشووری کالیفۆڕنیا بە ڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمەکان : «برندە/براوە» بەرهەمی مەهدی مەهایی، «رد و بدل / ئاڵ و گۆڕ» دەرهێنانی بەرزان ڕوستەمی، «بیمار روانی/ نەخۆشی دەرونی» بەرهەمی ڕەزا جەوانشیر، «روایتی از یک خاکسپاری/ گێڕانەوەی ناشتنێک» دەرهێنانی ئەمیر سادقی و بەڵگە فیلمی «دلبند» دەرهێنانی یاسر تالبی، بە نوێنەرایەتی ئێران لەم خولە لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەونە کێبڕکێ.
بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «RIVERSIDE»ی ئەمریکا لە ۲۰ تا ۲٥ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.