بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم پێشانگایە کە بەشێک لە دیمەنی ژیانی کوردەکانی دانیشتووی ئێران پێک دێنێت تا ڕۆژی چوارشەمە ۱٨ی مانگی مای درێژەی هەیە.
لە ڕاگەیەندراوی پێشانگاکەدا نووسراوە: ئەم پێشانگایە هەوڵێکە بۆ نواندنی چەن دیمەنێک لە کولتوور، ناسنامە و جوانییە نەبینراوەکانی خەڵکی ڕەسەن و میهرەبانی ناوچە کوردنشینەکان بە نیشاندانی چەن دیمەنێک لە ئەوینداری، شادی و ئایینە کۆن و ڕەسەنەکانی گەلی کورد.
ئیلهام قادری کە دانیشتووی ئەم دەڤەرەیە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەنگە درەوشاوەکانی وەرگیراو لە سرووشت ی ڕەنگاڵەی دەڤەرەکەی دیمەنگەلێکی بێ وێنەی پێک هێناوە و پەرتەوازەیی و ناشوناسی دونیای مۆدێڕن پیشان دەدا.
ئەم پێشانگایە یەکەم ئەزموونی تاکەکەسی ئەم هونەرمەندە و بەرهەمی دوو ساڵ تێکۆشانی بێ وچان بۆ بەرهەمهێنانی ۱۲ بەرهەمی ٨٠×١٠٠ سانتیمەترییە.