بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی « وەهمی ناکاریگەر» لە دەرهێنانی هاوبەشی «ئانیسا تاژ» و «ئایدا زارعین» لە شەشەمین خولی دووساڵانەی هونەری منداڵ و تازەلاوی ئێستەنبوڵ لە بەشی بەرهەمە دیجیتاڵییەکان پەسەند کرا.
جێی ئاماژەیە «ئانیسا تاژ» و «ئایدا زارعین» پێشتر لە سێهەمین و پێنجەمین خولی ئۆلەمپیادی فیلمسازی تازەلاوان بەشدار بوون.
دوو ساڵانەی هونەری منداڵ و تازەلاوی ئێستەنبووڵ لە ساڵی ۲۰۱۰ بە هاوکاری دایەرەی فێرکاری نیشتمانی ئێستەنبووڵ وTEGV، بونیادی خۆبەخشەکانی فێرکاری تورکیا دەستیپێکرد و بەشەکانی هونەری نیگارکێشی، پەیکەر تاشی، سرامیک، وێنەگری، فیلم، video Art و خوێندنەوە میدیاییە نوێکان دەگرێتە بەر.
ئەم پێشهاتەبریتیە لە نمایشی هونەرمەندان، نمایشە ویدیۆییەکان، وانە، پانێل، وتووێژ، دانیشتنی ئەدەبی و کۆنسێرت.
کارگێڕەکانی ئەم بەرهەمە:
دەرهێنەران: ئایدا زارعین، ئانیسا تاژ
ئەکتەرەکان: ئانیسا تاژ، پەریا قورچیان،نایریکا عەزیزپووڕ
مۆنتاج: ئەمیرحسێن زارعین
شەشەمین دووساڵانەی هونەری منداڵ و تازەلاوی ئێستەنبووڵ لە ۲۰ی ئاپریل تا ۲۲ی مانگی مای بەڕێوە دەچێت.