بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە حەوت کاریگەری خەراپی زۆرخۆری دەدرێت:
1 – بە هۆی ناهاوسەنگی کالۆری لە خۆراکەکان، چەورییەکی زۆر لە جەستەدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەوی.
2 – مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات وەک نەخۆشی دڵ، شەکرە، جەڵتەی مێشک و دڵ.
3 – کاریگەری لە سەر مێشک درووست دەکات و خانەکانی مێشک ناچالاک و یادەوەری لاواز دەکات.
4 – بە هۆی ئەوەی پەستانێکی زۆر دەکەوێتە سەر گەدە، ئەگەری هەیە تووشی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە ببێت.
5 – شەکری خوێن پاش خواردنی ژەمێکی گەورە لە ناکاو دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە شەکەتی، ناڕێکی لە لێدانی دڵ و سەرئێشە.
6 – وا دەکات هەست بە ماندووبوون بکات و بخەوێت و خەوتن لە پاش نان خواردن زیان بە تەندرووستی دەگەێنێت.
7 – دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنی لێپتین کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی حەزی خواردن./.