بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە سێ تایبەتمەندی گرنگی خواردنی قارچک بۆ جەستە دەدرێت:
1 – قارچک مادەی سەرەکی و پێویست دەگەێنێتە جەستە:
وەک ئاماژە درا قارچک دەوڵەمەندە بە کۆمەڵە مادەیەکی پێویست بۆ جەستە. بۆ نموونە، ڤیتامین D کە بۆ سیستەمی بەرگری جەستە و پاراستنی ئێسکەکان ڕۆڵی گرنگی هەیە. هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ وەرگرتنی سلنیۆم کە ئەویش بۆ سیستەمی بەرگری جەستە باشە. قارچک دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و لە نەهێشتنی سدیۆم لە جەستەدا یارمەتیدەر بدەێت.
2 – پاراستنی مێشک:
قارچک بەدەر لە هەبوونی ڤیتامینەکان، هەڵگری دوو ئەنتی ئۆکسیدانی گرنگیشە: ئەرگوتیۆنئین و گەلوتاتیون. ئەمانەش دەتوانن مێشک لە بەرامبەر نەخۆشییەکانی وەک ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن بپارێزن.
3 – گەیشتن بە کێشێکی دڵخواز:
پێکهاتەی قارچک وەک گۆشتە، توێژەران لەم لێکچوونە بەوە گەیشتوون کە خواردنە گۆشتییەکان نزیکەی 420 کالۆری زیاتریان لە خواردنە قارچکییەکان هەیە. بە خواردنی قارچک لە ماوەی ڕۆژدا هەست بە خواردنی زیاتر ناکەن، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە هەبوونی کێشێکی دڵخواز./.