بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە فەڵەستینییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و شارۆچکەنشینەکان ڕاپەڕینی سەرتاسەری بکەن و ڕۆژانی داهاتووی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەرەو مزگەوتی ئەقسا بەڕێبکەون.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕاپەڕینە بۆ بەرگریی لە مزگەوتی ئەقسایە.
بزوتنەوەی حەماس یەکڕیزی گەلی فەڵەستینی بە قەڵغانێکی بەهێز بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە موڵەتی ئەوە نادرێت ئەو ڕژێمە پیلانەکانی لە ئەقسا و قودسی تێکەڵ بە خوێنی شەهیدان جێبەجێ بکات./.