بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێرپەنجەی گەدە کاتێک ڕوو دەدات کە ئەو خانە ئاساییانەی کە هەن لە ناو گەدەدا بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵنەکراو گەشە دەکەن و وەرەم درووست دەبێت، ئەم کردارەش بە شێوەیەکی هێواش و لە سەر خۆی ڕوو دەدات، شێرپەنجەی گەدە درووست دەبێت و گەشە دەکات بۆ ماوەی چەندین ساڵ.
توێژەران دەریانخستووە کە شێرپەنجەی گەدە هیچ نیشانە و دەرکەوتەیەکی نییە و سەرەتا هەستی پێناکرێت لە قۆناغی سەرەتایی حاڵەتەکە هەتا حاڵەتی گەشەسەندوویی نەخۆشییەکە نزیک دەبێتەوە لەو کاتەدا چەند نیشانەیەکی باو وەک ئەمانەی خوارەوە دەردەکەون:
هێڵنجدان و ڕشانەوە
زۆر دووبارەبوونەوەی دڵەکزێ
نەمانی حەزی خواردن، زۆر جار بە شێوەیەکی کتوپڕ دابەزینی کێش ڕوو دەدات
پاش خواردنی بڕێکی کەم لە خۆراک هەست بە تێربوون دەکرێت
بوونی خوێن بە پیساییەوە
زەردویی
زۆر شەکەتی و ماندوویی
ئازاری گەدە، لەوانەیە کە ئازارەکە لە پاش خواردن زیاتریش ببێت./.