بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا یارقولی پسپۆڕی زانستە پزیشکییەکان لە ئێران سەبارەت بە تینویەتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وتی: یەکێک لە کێشەکانی کەسانی بەڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزان هەستکردنی زۆرە بە تینویەتی کە ئەویش بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و هەروەها وشکبوونی زیادەی پارچە ناخۆییەکانی جەستە وەک گەدە، مێشک، جگەر، دڵ و سییەکان دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: گرنگە کە کەسانی بەڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزان خۆیان لە خواردنە سوێرەکان، خواردنە سوورەوکراوەکان، پڕبەهاراتەکان، خواردنە تونەکان و لەقتونراوەکان و هەروەها خواردنە خێراکان بە دوور بگرن.
ئەو پسپۆڕە ئێرانییە بە ئاماژە بەوەی کە خواردنە گەرم و وشکەکان و هەروەها زۆرخۆری و تێکەڵ خۆری دەتوانێت ببێتە هۆکاری تینویەتی، وتی: لە خواردنە مادە شیرینەکان دەبێت خۆیان بە دوور بگرن و کەسانی بەڕۆژوو نابێت چالاکی جەستەیی قورس، سترێس و توڕەییان هەبێت.
عەلیڕەزا یارقولی وتی: خواردنە کەم چەورییەکان و هەروەها خواردنە ترشەکان دەتوانن ڕێگری لە تینویەتی لە مانگی ڕەمەزاندا بکەن، خواردنی میوە و سەوزەجاتی تازەش بە پێی پێویست و دوو کاتژمێر پاش بەربانگ بۆ کەسانی بەڕۆژوو سوودی دەبێت.
وتیشی کە باشترین میوەکان لە بەربانگ تا پارشێو، خەیار، سێو و ئاوی سێوە./.