بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئەم وڵاتە لە دەریای ڕەش لە لایەن ڕووسیاوە، بووەتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەی هەناردە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر ئاسایشی خۆراکی نێودەوڵەتی داناوە.
ناوبراو وتی: ڕاگرتنی شەڕ، تەنیا ڕێگای ڕێگرییە لەم قەیرانەی خۆراک کە بووەتە مەترسی لە سەر جیهان.
زیلنسکی وتی کە ئۆکرانیا لە مانگێکدا پێویستی بە 7 ملیار دۆلار هەیە تا زیانەکانی ئەم شەڕە قەرەبوو بکاتەوە./.