بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەتین تانر لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی تەبرێز بە ئاماژە بە پەیوەندیی کەلتوریی نێوان تورکیا و ئێران، وتی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئێران دەکات.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 200 خوێندکاری تورکیا لە ئێران درێژەیان بە پرۆسەی خوێندن داوە.
سەرکۆنسووڵی تورکیا بە پێویستی زانیوە کە بە پێی کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هاتووچۆی شاندە بازرگانییەکان لە نێوان هەر دوو وڵات زیاتر بکرێت./.