بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی کە دەسەڵاتی پەکین سزا و گەمارۆی تاکلایانە قبووڵ ناکات و ویستی ئەوەی نییە کە ستانداردی دووانەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە نێودەوڵەتییەکان پەیرەو بکات.
ناوبراو لە وتارێکی ڤیدیۆیی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەشی سەرەکیی کۆڕی ئاسیایی بۆئائۆ لە پارێزگای هاینان وتی: ئێمە دژی سەپاندنی گەمارۆی تاکلایانەین و سیاسەتی دابینکردنی بەرە و ڕوبەڕوبونەوەکان پەیرەو ناکەین، چین لە هەر هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی هەلومەرجی قەیراناوی پاڵپشتی دەکات و ستاندادری دوانەش بە لایەوە گرنگ نییە.
سەرۆک کۆماری چین وتی کە بە هەموو هێزێکەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵآتی کۆن و ئێستای خۆمان دەپارێزین و بە هاوبەشیش کێشە جیهانییەکانی وەک ڕوبەڕوبونەوەی پێکدادانەکان، تیرۆریزم و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا چارەسەر دەکەین./.