بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ حەسەن بەغدادی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە مزگەوتی ئەقسا دەسدرێژی ئاشکرایە بۆ هەست و پیرۆزییەکانی موسڵمانان و ناتوانێت بێ وەڵام بمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: بەداخەوە کە هەندێک لە لوبنان وەفاداری تەواوی خۆیان بە ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانی ڕاگەیاندووە و ئەمەش بووەتە هۆی ڕیسوابوونیان لای خەڵکی لوبنان، ئەمانەش درووشمەکانی خۆیان کردووەتە ئامرازی خزمەت گەیاندن بە پرۆژەی ئەمریکی – زایۆنیستی بەڵام خۆڕاگری هیچ کات هێزی خۆیی بۆ ململانێی ناوخۆیی بەکار نەهێناوە.
شێخ بەغدادی وتی کە تێڕوانینی لوبنانییەکان بۆ پاڵپشتی و بەرگری لە خۆڕاگری تووسی گۆڕانکاری نابێت./.