بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە زنجیرە تەقینەوەکانی ئەفغانستان جەختیکردەوە کە داعشەکان و زایۆنیستەکان لە کوشتنی خەڵکدا خاڵی هاوبەشیان هەیە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: خاڵی هاوبەشی نێوان زایۆنیستەکان و تیرۆریستانی داعش و ئەو کەسانەش لەوانەن و هەروەها ئەوانەش کە دوژمنایەتی ئیسلامی میانەڕۆ دەکەن، ڕاگەیاندنی دوژمنایەتیی ئاشکرایە لە گەڵ ماف و ڕاستییەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان./.