بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائینی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنی عەبدولقادر ئەلئالوسی سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندی محەممەدی لە عێراق کە لە دامەزراوەکانی سوننەی ئەم وڵاتەیە، وتی: پێشتر تەواوی جیهان لایەنگرییان لە پرۆژەی دوژمنانی عێراق دەکرد، تەنانەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەڵام خودا لە گەڵ ئێمە بوو و سەرکەوتین.
ناوبراو وتی: توانیمان بە یەکەم هێرشی دەرەکی وەڵام بدەینەوە، گەلی عێراق بەدوورە لە توندووتیژی و بەم هۆیەوە ئەزموونی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە لە عێراق شکستی هێنا.
ئەو بەپرسە عێراقییە جەختی لە سەر یەکڕیزی خەڵکی ئەم وڵاتە کردەوە و وتی: ئەزموونی حەشدی شەعبی، ئەزموونێکی تەواو عێراقییە.
خزعەلی ڕایگەیاند کە لە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لە حەشدی شەعبیدان و سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیاش وتی: من لەو کەسانەم کە لەو بڕوایەدان لە ئێستادا مەترسییەکانی تورکیا لە ئەمریکییەکان زیاترە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە گەلی عێراق بە هیچ شێوازێک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی قبووڵ ناکەن و بەردەوام لە بەرەی پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەمێننەوە./.