بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ی نیسان، بەڕێوەچوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا کە بە بۆنەی تەواوبوونی ماوەی کارکردنی باڵیۆزی ئێران بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەر دوو ولات و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابوری لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ئێران و عێراق کردەوە.
مستەفا کازمی وتی کە عێراق دەیەوێت وەک لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ئەمەش کاریگەریی لە سەر ئاسایشی گەلان، ئاسوودەیی ئەوان و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان دەبێت.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وتی کە تاران گرنگی بە پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری لە گەڵ عێراق لە سەر بنەمای بەرژەوەندییەکان و ئامانجەکانی هەر دوو وڵاتی دۆست، ئێران و عێراق، دەدات.
محەممەد کازم ئالی سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا دەستنیشان کراوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی دەست بەکار ببێت./.