بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەراس یاسر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا هەڵوێستی ئەم بزوتنەوەی لە سەر هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەسدرێژییە سەربازییەکانی ئەمجارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق بە پێی ڕێکەوتنی نێوان ئەنکەرە و هەولێرە.
یاسر سەبارەت بە وردەکاریی ئەو ڕێکەوتنەش ڕایگەیاند کە تورکیا موڵەتی ئەوەی وەرگرتووە کە بۆ دژایەتی پەکەکە خاکی هەرێمی کوردستان بەکار بێنێت و لە بەرامبەردا بەڵێنی ناردنە دەرەوەی گازی هەرێمی بۆ ئەورووپا داوە.
ئەو ئەندامەی نۆجەبا وتی کە هەرێمی کوردستان ساڵانە لە ڕێگای هەناردەی گازەوە دەتوانێت 24 ملیار دۆلار داهاتی هەبێت./.