بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرش و دەسدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق هاتە دەنگ و ئیدانەی کرد.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بەغدا لە ئەگەری بەردەوامیی بۆردومانەکانی تورکیا بێدەنگ نابێت.
سەدر ڕایگەیاند: ئێمە بێدەنگ نابین لە بەر ئەوەی کە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە و دەسدرێژی بۆ سەر خاکەکەی و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی قبووڵ ناکات و لە هەمان کاتیشدا قبووڵ ناکات لە خاکی خۆیەوە هێرش و هەڕەشە بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، ئێمە خوازیاری پەیوەندییەکی هاوبەش و هاوسەنگین لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ./.