بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە وتی: بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە لایەن تورکیاوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و ئێمە بەرەو ئاسۆیەکی نادیار دەبات.
ناوبراو وتی: لە بێدەنگی گوماناوی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە تووشی سەرسوڕمان بووم.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە ئەم هەڵوێستانە دەبنە هۆی ئەوەی کە سەبارەت بە بەرپرسیاریەتی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی وڵات و سەروەرییەکەی هەندێک پرسیار بێتە پێشەوە./.