بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەندین هۆکار دەدەین کە زیان بە جگەر دەگەێنێت:
1 – شەکر:
جگەر لە جۆرە شەکرێک بە ناوی فروکتۆز بۆ وەبەرهێنانی چەوری کەڵک وەردەگرێت، شەکری پاڵاوتوو دەتوانێت ببێتە هۆکاری کۆکردنەوەی چەوری لە جگەردا. چەندین توێژینەوە پیشان دەدات کە شەکر دەتوانێت هێندەی کحول زیانی بۆ جگەر هەبێت، تەنانەت ئەگەر کێشەی قەڵەویتان نەبێت. ئەمەش هۆکارێکە بۆ سنوردارکردنی خواردنەکانی هەڵگری شەکری زیادە وەک ساردییەکان، شیرەمەنییەکان.
2 – دەرمانە گیاییەکان:
تەنانەت ئەگەر لە سەر ئەو دەرمانانە وشەی سرووشتی نووسرابێت، ڕەنگە بۆ ئێوە گونجاو نەبێت. بۆ نموونە، هەندێک لە دەرمانە گیاییەکان دەبنە هۆکاری نەخۆشییەکانی جگەر و هێپاتیت، دەبێت پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێکی گیایی سەردانی پزیشک بکەن.
3 – چەوری زیادە:
چەوری زیادە دەتوانێت لە خانەکانی جگەردا کۆببێتەوە و ببێتە هۆکاری نەخۆشیی چەوری جگەر. ئەگەر کێشی زیادەتان هەیە یان قەڵەون، تەمەنتان چووەتە سەرەوە یان نەخۆشی شەکرەتان هەیە، ئەگەری توشبوونتان بە نەخۆشی چەوری جگەر زۆرە.
4 – Acetaminophen:
ئەگەر تووشی فەقەرات یان سەرئێشە و هەڵامەت بوون و بیر لە ئازارشکێنی وەک ئەم دەرمانە دەکەنەوە، دەبێت بە ڕێژەیەکی دیاریکراو و ڕێگاپێدراو بەکاری بێنن. بەکارهێنانی زیادەی ئەم دەرمانە دەتوانێت زیان بە جگەر بگەێنێت. ئەوانەی تەمەنیان چووەتە سەرەوە نابێت زیاتر لە 4 هەزار میلی گرام لەم دەرمانە لە ڕۆژدا بەکار بێنن.
5 – مادە کحولییەکان:
ئەوانەی کە مادە کحولییەکان بەکار دێنن و زیادەڕۆیی دەکەن، تووش نەخۆشی چەوری جگەر دەبن کە یەکەم قۆناغی نەخۆشیی جگەر پەیوەندی بە کحولەکانەوە هەیە. زۆربەی ئەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن نیشانەکانیان پێوە دیار نییە. بەڵام لە درێژماوەدا دەتوانێت زیانی جیدی بە جگەری ئەو کەسانە بگەێنێت.
6 – بەکارهێنانی زیادەی ڤیتامین A:
جەستەی ئێوە پێویستی بەم ڤیتامینە هەیە و لە ڕێگای میوەکان و سەوزەجاتی تازەوە دەست دەکەوێت. ئەگەر هەندێک دەرمان بەکار دێنن کە ڕێژەیەکی زۆر لەم ڤیتامینەی هەیە دەتوانێت زیان بە جگەرتان بگەێنێت. پێش بەکارهێنانی دەتوانن ڕاوێژ بە پزیشکەوە بکەن ڕەنگە پێویستتان بەمە هەبێت./.