بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە دابەزاندنی کێش بە شێوازی کەم کەم، کاریگەرترین شێوازی دابەزاندنی کێشە لە درێژخایەندا.
بۆ نموونە، ڕێجیمەکانی خۆراکیی کەم کالۆری، هەڵگری کاربۆهیدراتی کەمتر و دانەوێڵەکان زیاتر بۆ دابەزاندنی کێش بە گونجاو دادەنرێن و لە هەمان کاتدا بەردەوامیدان بەوانیش لە درێژخایەندا ئاسانترە.
بە پێی ئەمەش پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەوە دەکەن: ژەمی بەیانیی پرۆتیندار بخۆن لە بەر ئەوەی کە یارمەتیدەر دەبێت بە درێژایی ڕۆژ هەست بە برسێتی کەمتر بکەن، لە هەمان کاتدا لە سیستەمی خۆراکیی ڕۆژانە کەڵک لە دانەوێڵەکان وەربگرن لە بەر ئەوەی کە هەست بە تێربوونی زیاتر لە ئێوە دابین دەکات.
هەروەها باشترە مادە خۆراکییەکانی وەک ماسی، سەوزە گەڵا پانەکان، وشکەبارەکان و میوەی وەک پرتەقاڵ هەڵبژێرن کە لە گەڵ دابەزاندنی کێش یەکتر دەگرنەوە. لە مادە خۆراکییەکانی هەڵگری فیبری خۆراکیش دەتوانن کەڵک وەربگرن و ئەمەش هەستی تێربوون بە ئێوە دەبەخشێت.
ئامۆژگارییەکی دیکە ئەوەیە کە ماوەیەکی کەم پێش هەر ژەمێکی خۆراکی ئاو بخۆن. توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەمەش ڕێژەی کالۆری لە کاتی خواردن کەم دەکاتەوە.
خواردنەکانی دەوڵەمەند بە کافایین وەک چا و قاوە بە شێوازی هاوسەنگ سوودی هەیە لە بەر ئەوەی کە وزەی پێویست دەداتە جەستە بەڵام دەبێت ئاو میوە شەکردارەکان و ساردییەکان نەخورێن لە بەر ئەوەی کە کالۆری زیاتر دەخەنە جەستەوە.
هەروەها بە ئارامی نان خواردن و باش خەوتنیش دوو فاکتەری گرنگە بۆ هەبوونی کێشی گونجاو لە بەر ئەوەی کە بە خێرایی نان خواردن و کەم خەوی لە هۆکارە کاریگەرەکانی زیاتربوونی قەڵەوین./.