بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و سەرچاوەی سەرەکین وەک هێلکە و پەنیری کەم چەوری بۆ پارشێو بە خواردنێکی بەسوود دادەنرێن، لە بەر ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگری دەکەن لە برسیبوون و هەروەها وزە دەدەن بە جەستە.
ماست باشترین ژەمی پارشێوە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین، هاوکات بەکتریای سوودبەخش لە گەدەدا درووست دەکات کە بۆ کرداری هەرس بەسوودە و یارمەتی دەدات زوو تینو نەبێت.
سەوزەجات بە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی جەستە دەدات و قەرەبووی ئەو شلەمەنییەی جەستە دەکاتەوە کە لە کاتی ڕۆژدا دەڕوات./.