بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو کورتە فیلمی ئێرانی لە چواردەیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمهێنەرانی فیلمی ئاماتۆری بەریتانیادا بەشدار بوون.
فیلمی«سەرۆک» و فیلمی « بێ شرۆڤە» لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە لە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن و ئەم فێستیڤاڵە لە ۲۲ تا ۲٤ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمە « کیژۆڵەکان» دەرهێنانی محەمەد ڕەزا میساقی، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی دەیەمین خەڵاتی «Central lllionios»ی ئەمریکای وەرگرت.
کورتە بەڵگەفیلم: «هاوئاوزای پەلکەزێڕینە» بەرهەمی حەسەن موختاری و «دڵی من» بەرهەمی یاسر تاڵبی لە حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی بەڵگە فیلمەکان و تەلەفزیۆنی«press vitz»ی سێربیادا بەشدار بوون.
ئەم فێستیڤاڵە کە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتییە، بە ئامانجی نمایشی بەرهەمە داهێنەرانەکان لە سەرەتای مانگی دیسەمبەری ۲۰۲۲دا بەڕێوە دەچێت.