بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێنج یاریزانى كورد كه له خولى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئاستى كوڕان یاریده‌كه‌ن، لە لایەن محەمەد نەجاڕی ڕاھێنەر و عەقیل نەجمی یاریدەدەری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی باسکەی عێراقەوە، بانگھێشتی ڕیزەکانی ھەڵبژاردەی باسکەی عێڕاق کراون، داوایان لێکراوە ئه‌مڕۆ لە ھۆڵی شەعب ئاماده‌بن بۆ ده‌ستپێكردنى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان .
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له فه‌رید ره‌عد له نه‌فت و دیارى ئه‌حمه‌د له نه‌فتى به‌سره،موراد عه‌لى له زاخۆ .
هاوكات هه‌ریه‌كه له یاریزان محه‌مه‌د عه‌بدولخالق و خالید حوسێن كه هه‌ردووكیان یاریزانى یانه‌ى گازى شیمال بوون له‌و لیسته‌ن كه ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندى به كه‌مپى هه‌ڵبژارده‌كه‌وه ده‌كه‌ن .