جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, ئاب 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“بێ‌وچان تا تایمز” براوەی یەکەمین خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی

جام کوردی - لەتەلاری هونەرهۆڵی چێوار ناوەندی بڵاوكردنەوەی كەپر، لەڕێوڕەسمێكدا خەڵاتێك لەپێناو برەودان بەنووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا، بەناونیشانی (خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی كوردی) بەخشرا بە محەمەد عەلی دەستماڵی نووسەر و شانۆنامەنووسی ناسراوی سنەیی.

نیسان 17, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەمەراسیمەكەدا کە چوارشەممە ۲۰۲۲/۰۴/۱۳  بەڕێوەچوو، وێڕای پێشكەشكردنی موزیك و دابەشكردنی خەڵات و بڵاوكردنەوەی كتێبی شانۆنامەی «بێ وچان تا تایمز» بەرهەمی عەلی دەستماڵی براوەوی خەڵاتی دانا ڕەئووف لە لایەن چەند شانۆكارێكەوە بەشێك لەدەقە شانۆییەكە نمایشکرا.

ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردەوە، ناوەندی كەپر شانۆنامەی براوەی بە ناوی «بێ وچان تا تایمز» چاپ كردووە و نووسەری شانۆنامەکەی بە بڕی ۵۰۰ دۆلار خەڵات و پەیكەرێكیشی پێشكەش کرد، كە پەیكەری خەڵاتی (دانا ڕەئووف)ە بۆ شانۆ نامەی كوردی، پەیكە‌رەكە لەلایەن هونەرمەند شوان كەمال-ەوە لە كەرەستەی برۆنز لەوڵاتی سوید دروستكراوە.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

محەمەد عەلی دەسماڵی لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٧ی زایینی لە شاری سنە، هەتا ئێستا ٢ کۆمەڵە چیرۆک و یەک کۆمەڵە شیعری بە فارسی بلاو کردۆتەوە. ئەو هەروەها گوڵبژێرێک لە شیعری هاچەرخی تورکیای لە زمانی تورکی ئەستەمبۆڵی یەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کتێبێک بە ناوی تاڵترین قاوە، بلاوی کردۆتەوە. شایانی باسە محەمەد عەلی دەستماڵی ساڵی ۱۳۹۹ بە چیرۆکی «ددانی حەزرەتی ئەشرەف»، خەڵاتی دووەمی ئەدەبی سادق هیدایەتی پێ بەخشرا، کە یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتە ئەدەبیەکانی ئێرانە.

دەستماڵی جگە لە کاری نووسینی چیرۆک، لە مێژە سەرقاڵە بە ڕۆژنامەوانی و کارناسی پرسەکانی تورکیا و سووریا و هەرێمی کوردستانە و هاوپەیوەند بەم بابەتانە چەندین وتار و ڕاپۆرت و هەڤپەیڤینی ناوازەی لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و گۆڤار و ڕۆژنامە جیهانییەکان بڵاو کردووەتەوە.

دانا رەئووف نووسەر و شانۆکار و دراماتۆرگ، لە بەغدا هونەری شانۆی تەواو کردوە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی شانۆی ئەزموونگەری کوردی و لە ساڵی ١٩٩٢ وە لە ستۆکهۆڵم دەژی. لە سویدیش خوێندنی شانۆیی پراکتیکی و شانۆی پێداگۆگی خوێندووە. لە ستۆکهۆڵم تیپی شانۆی تایبەت بە خۆی (شانۆی پریشکی نێونەتەوەیی) هەبووە و وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بە سویدی و لەگەڵ شانۆی سویدی کاری کردووە. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە شانۆی پادشایەتی لە ستۆکهۆڵم و دوو ساڵ لە شانۆی گەل و شانۆی دەوڵەت کاری کردووە. لە دوو کتێب دا، یەکێکیان بە ئینگلیزی و ئەویتریان بە سویدی لەلاین پسپۆرانی زانستەکانی شانۆوە، لێکۆڵینەوە لەسەر کار و چالاکییەکانی کراوە. تا ئێستا ٣٥ کتێبی لە بواری شانۆدا چاپ کردووە، چەندان دەقی شانۆیی و لێکۆڵینەوەی لە زمانی سویدییەوە کردووە بە کوردی، هاوکات سێ کتێبیشی بە سویدی بڵاو کردۆتەوە. یەکێک لە کتێبە سویدییەکانی (ڕەوش و داهێنان) لە زانکۆی ستۆکهۆلم و زۆربەی پەیمانگاکانی هونەری شانۆ، وەک مەنهەجی خوێندن بەکارهێنراوە، شایانی باسە، ئەم کتێبە کارین هیلاندەر، پرۆفیسۆر لە زانستەکانی شانۆ، زانکۆی ستۆکهۆڵم پێشەکی بۆ نووسیوە.

لە پەیمانگای هونەری نواندن لە ستۆکهۆڵم وانەی گوتۆتەوە، هاوکات مامۆستای شانۆیە، هەروەها چەندان سیمیناری لە سوید و لە کوردستان سەبارەت بە شانۆ، بە سویدی و بە کوردی پێشکەش کردووە. بەشداری چەندان کۆر و سیمیناری لە سوید، دانیمارک و ئینگلتەرا کردوە. جگە لە نووسین و وەرگێڕان و کتێبە تیۆرییەکانی دە دەقی شانۆیی نووسیوە.

دانا رەئووف سەرپەرشتی بڵاو کراوە شانۆییەکانی کوردستان کردوە، بۆ نموونە گۆڤاری شانۆ و زنجیرەی دەقی شانۆیی بیانی لە دەزگای ئاراس، ئێستا سەرپەرشتی دەکردنی گۆڤاری (تاڤ) دەکات، کە تایبەتە بە شانۆ و لە سلێمانی دەردەچێت.

Previous Post

ئەنیمەشێنەکەی شیوا سادق ئەسەدی لە فێستییڤاڵی«ANNESY»ی فەرەنسادا

Next Post

پەرلەمانی ئەردەن داوای پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەکات

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
پەرلەمانی ئەردەن داوای پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەکات

پەرلەمانی ئەردەن داوای پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 409

ئاب 5, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 408

ته‌مموز 28, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 407

ته‌مموز 22, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 406

ته‌مموز 15, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 409

ئاب 5, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 408

ته‌مموز 28, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 407

ته‌مموز 22, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 406

ته‌مموز 15, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 409

ئاب 5, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 408

ته‌مموز 28, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020