بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 76 ئەندامی پەرلەمانی ئەردەن داوایانکردووە کە حکومەتی وەڵاتەکەیان لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە مزگەوتی ئەقسا کاردانەوەی هەبێت.
ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی ئەردەن داوایانکردووە کە وڵاتەکەیان پەیوەندیی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نەبێت و سەرجەم ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو لا هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە هەنگاوەکانی ئەردەن دەبێت بگاتە ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین./.