بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیاره یارییه‌كانی خولی لاوانی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت و له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 17 ی نیسانی 2022 له یه‌كه‌م یاری خۆی ، لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی لاوانی یانه‌ی عه‌له‌م ببێته‌وه ، ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ شه‌رگات و دیاله به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 21 ی نیسانی 2022 پێشمه‌رگه‌كان میوانداری له شه‌رگات ده‌كه‌ن و دهۆكیش ده‌بێته میوانی دیاله ، ئه‌مه‌و له به‌رواری 25 ی هه‌مان مانگ عه‌له‌م میوانی دهۆكه و پێشمه‌رگه‌كان میوانداری له دیاله ده‌كه‌ن .