بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە مزگەوتی ئەقسا لە دەوحەی قەتەر وتی: قارەمانەکانی قودس پێشەنگی گەلانی موسڵمانن بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و وەهایان کردووە کە هەموو موسڵمانان شانازی بەم مزگەتەوە دەکەن.
ئەو بەرپرسەی حەماس وتی کە دوژمنی زایۆنیستی لە پاش یەکڕیزی گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین و ئەڵبەت گوشارە سیاسییەکان، بە شێوازی کاتی لە پیلانگێڕییەکانی پاشەکشەی کردووە.
مەشعەل وتی: دوژمنی زایۆنیستی هەوڵی زاڵبوون بە سەر مزگەوتی ئەقسا و دابەشکردنی لە نێوان موسڵمانان و جولەکەکان دەدات بەڵام گەلی فەڵەستین ئەم پیلانەی پووچەڵ کردووەتەوە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە دوژمنی زایۆنیستی هەوڵی ئەوەشی دەدا کە غەززە لە فەڵەستین جیا بکاتەوە و کەڵک لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی فەڵەستینییەکان وەربگرێت بەڵام ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبیش نەبووە هاوکاری ئەو ڕژێمە و گەلی فەڵەستین لە گۆڕەپانی شەڕدا یەکگرتوویی خۆیان سەلماندووە.
خالید مەشعەل وتی کە دوژمنی زایۆنیستی بژاردەی دوو دەوڵەتیی لەناو بردووە و دەرگاکانی بە ڕووی هەر دانوستانێکدا داخستووە./.