بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە بە گرینکرین و گەورەترین پێشهاتەی ساڵانەی ئەنیمەیشێن دێتە ئەژمار، لەم خولەدا پێشوازی لە ئەنیمەیشێنێکی ئێرانی دەکات.
ئەنیمەیشێنی «لکە/پەڵە» لە دەرهێنانی شیوا سادق ئەسەدی لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی کورتە فیلمەکاندا بەشدار بوو.
بەشەکانی فێستیڤاڵەکە بریتین لە: پێشبڕکێی فەرمی کورتە فیلم، بەشی «ئۆف لێمیتس» تایبەت بە فیلمە ئەزموونییەکان، بەشی پانۆراما، بەشی فیلمی منداڵان، بەشی خوێندکاری و…
ئەنیمەیشێنی «لکە/پەڵە» تێفکریی ژنێک وێنا دەکات کەوتۆتە داوی جیهانێک کێشە و گرفتی ڕێگر و بیر و بیرۆکەی دووپاتە. ئەم ئەنیمەیشێنە لەسەر تەکنیکی چاپی دەستی مۆنۆپرێنت لە تێکەڵکردنی کات ئاوت بەرهەمهێنراوە.
چەنگیز سەیاد ئەرکی دەنگ هەڵگری و ئەمیر پووڕخەلەجی ئەرکی ئاهەنگ دانانی ئەم فیلمەی لە ئەستۆ بووە
شەست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەنیمەیشێنی «ANNSY»ی فەرەنسا لە ۱۳ تا ۱٨ی juinی ۲۰۲۲ بەڕێوە دەچێت