بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی بواری پزیشکی لەو بڕوایەدان کە لە سەدا 70 ی سیستەمی بەرگری جەستە لە بەشی سکدایە، ئێوە ئەو شتەن کە دەیخۆن و بە واتایەکی دیکە، ڕیخۆڵەی تەندرووست، جەستە و ڕۆحی مرۆڤەکان لە نەخۆشی ڕزگار دەکات. ڕیخۆڵەی تەندرووست دەوڵەمەندە بە خانەکانی بەرگری و بەکتریای بەسوود کە ڕوبەڕوی جۆرەکانی ڤایرۆس و بەکتریان زیانبەخشەکان دەبنەوە بەڵام لە بەرامبەردا، ڕیخۆڵەکانی ناتەندرووست دەبنە هۆی جۆرەکانی هەوکردن و تەنانەت ڕێگری لە توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە دەکەن.
ڕەنگە بڕواکردن بەمە دژوار بێت بەڵام ڕیخۆڵەکان کۆمەڵە دەمارێکیان هەیە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە مێشکەوە هەیە، ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە خواردنی خۆراکی ناتەندرووست دەبێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و لە بەرامبەردا لەناوچوونی تەندرووستی مێشک و لە ئاکامدا کێشەی جیدی بۆ ڕیخۆڵەکان درووست دەبێت.
ئەو ڕیخۆڵەش کە تەندرووستی خۆیی لە دەست دابێت و سیستەمی بەرگری لاواز بووبێتە هۆی هەوکردنی جەستە، زیان بە جومگەکان و ماسولکەکانیش دەگەێنێت.
گرنگی پاراستنی ڕیخۆڵەکان لە پاراستنی تەندرووستی جەستە بە ڕادەیەکە کە دەتوانین بە مێشکی دووەم ناوی ببەین. نەک تەنیا ملیۆنان بەکتریا لە ڕیخۆڵە ئەو خۆراکانەی کە بەکاری دێنن دەری دێنن و ڕادەستی جەستەی دەکەن، بەڵکوو دەمارەکانیشی لە گەڵ مێشک و هۆڕمونەکانی جەستە پەیوەندییان هەیە تا مێشکی ئێوە لە گەڵ هەستێکی باشبوون ڕابێنێت.
چۆن دەبێت چاودێریی ڕیخۆڵەکان بکەین؟
گرنگی بەوە بدەن کە دەیخۆن یان ئەو کاتەی کە دەیخۆن. هەوڵ بدەن بەکتریا باشەکانی ناوی ڕیخۆڵەکانتان بپارێزن و ئەوان بە خواردنی خۆراکەکانی دەوڵەمەند بە فیبر، جۆرەکانی میوەکان و سەوزەجات، دانەوێڵەکان، پرۆتینەکان و بەهاراتەکان بە چالاکی بهێڵنەوە. لە خواردنی هەندێک خۆراکی وەک چپسی پەتاتە و ساردییە گازدارەکان خۆتان بە دوور بگرن.
ڕیخۆڵە بە پێی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە چالاکی دەکات، هەر بۆیە خواردنی خۆراک لە کاتژمێرێکی دیاریکراو و لە سەری هەر کاتژمێرێک کرداری هەرس باشتر دەکات. بۆ باشترکردنی تەندرووستی ڕیخۆڵەکان، پرۆبیۆتیکەکان لە ڕێجیمی خۆراکیی خۆتان زیاد بکەن. باشترین شتێک کە دەتوانن بۆ تەندرووستی ڕیخۆڵە بیخۆن، ماستە.
ئەو ماستە نەک تەنیا بەکتریا سوودبەخشەکان دەخاتە جەستەوە، بەڵکوو پارێزەری ئەو بەکتریانەی ناو ڕیخۆڵەش دەبێت.
بە پێی پێویست بخەون لە بەر ئەوەی کە ڕیخۆڵەکان پێویستیان بە پشوودان هەیە، هەروەها وەرزشکردن لە بیر نەکەن، جموجوڵەکان بە کلیلی چالاکیی ڕیخۆڵەکان دادەنرێت./.