بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو کورتە فیلمی «یەک، نیم» و « دەلاقەی بەرانبەر» لە نووسین دەرهێنانی جاوید فەراهانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «Twin Rivers Media»دا بەشدارن. بیست و هەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە کارولینیای باکووریدا بەڕێوە دەچێت.
«دەلاقەی بەرانبەر» پێشتریش توانیویەتی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانان و ڕێزلێگرتن لە کورتە فیلم لە سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی «The IndieFEST Film Awards»ی وڵاتی ئەمریکا بەدەست بهێنێت.
کورتە فیلمی «زیر تیغ» یەکێتر لە بەرهەمەکانی ئەم سینەماکارە ئێرانییە پەنجا و حەوتەمین ئامادەبوونی نێودەوڵەتی خۆی لە نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی «Chennai International Short Film Festival» تۆمار دەکات.
جێی ئاماژەیە جاوید فەراهانی لە مانگی ڕابردووشدا توانیویەتی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ کورتە فیلمی «زیر تیغ» لە فێستیڤاڵی «Flatness Film Awards»ی وڵاتی تورکیا و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانان بۆ کورتە فیلمی «جنگ خودی» لە فێستیڤاڵی «New Delhi Film Festival-NDFF 2022» وەرگرتووە.