بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری VARIETY بڵاوی کردەوە؛ بەپێی دوو سەرچاوەی بڕوا پێکراوی خۆی هەواڵی نمایشی نوێترین فیلمی دەیڤید لینچ دەرهێنەری ناوداری سینەمای جیهانی لە فێستیڤاڵی «کەن»دا پەسەند کرد.
هەواڵی نمایشی نوێترین فیلمی دەیڤید لینچ لە فێستیڤاڵی داهاتووی «کەن»ی لە کاتێکدا ڕاگەیاند کە کەم کەسێک لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ئاگادار بوون. جێی ئاماژەیە لەم فیلمەدا لۆرا دێرن ڕۆڵێکی کورت دەگێڕێت.
گۆڤاری VERIETY لە درێژەی بابەتەکە و پێشبینییەکانی بۆ حەفتا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی کەن باسی دەنگۆکانی تاوانبارکردنی ئەسغەر فەرهادی بە دزینی ئەدەبی کردوە و وتوویەتی لەوانەیە فێستڤاڵ ئەم دەنگۆیانە نەگرێتە بەچاو، کەواتە بەم شێوەیە لە باری سینەمایی و پێشینەوە، ئەسغەر فەرهادی شانسی ئەوەی هەیە وەک سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانان هەڵببژێردرێت.