بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی قودس و مزگەوتی ئەقسا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە داگیرکاریی نایاسایی ناوچە فەڵەستینییەکان دەدات.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پێشێلکردنی بەردەوامی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، درێژە بە داگیرکاریی نایاسایی و بەردەوامی ناوچە فەڵەستینییەکان دەدات./.