بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا هێرش و دەسدرێژیی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و بێڕێزیی ئەوان بە ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەو بزوتنەوەیەدا هاتووە کە بۆ گەلی فەڵەستین بە هۆی وەڵامی قارەمانانەی ئەوان بە ستەمکاریی ئیسرائیل ڕێز و سڵاو دەنێرین.
مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختیکردووەتەوە کە دەبێت گەلانی موسڵمان پاڵپشتییەکی جیدی لە خۆڕاگری گەلی فەڵەستین بکەن./.