بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە میانەی چاوپێکەوتنی سولێمان فەرەنجیە سەرۆکی ڕەوتی ” المردە ” ی لوبنان وتی کە مۆسکۆ ئامادەیە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان هاوکاری ئەو وڵاتە بکات.
ناوبراو وتی: ڕووسیا بە ڕاشکاوانە داوایکردووە هاوکاریی ئەو دۆستانەی خۆی لە لوبنان بکات کە بتوانن کێشە و قەیرانەکانی وڵاتەکەیان بە ئامانجی باشترکردنی گەشە و دۆخی ئەمنی، چارەسەر بکەن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئەم سیاسەتەی لە پەیوەندی و کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لە گەڵ سەرجەم لایەنەکانی لوبنان پەیرەو دەکات./.