بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە 14 ی نیسان وتی کە مۆسکۆ بە پێی هەوڵی وڵاتانی ئەورووپی بۆ کەمکردنەوەی هاوردی گازی ڕووسیا، ڕێگای هەناردەی وزەی خۆی بەرەو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی جیهان دەگۆڕێت.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ئەورووپی ناتوانن واز لە هاوردەکردنی گاز و نەوتی ڕووسیا بێنن.
پوتین وتی کە وڵاتانی ئەورووپی بە سیاسەتی سزادانی وزەی ڕووسیا بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و ناسەقامگیری لە بازاڕ.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە وڵاتانی ئەورووپی خۆیان ڕایانگەیاندووە کە جێگرەوەیەکی باشیان بۆ هاوردەکردنی گازی ئێمە نییە./.