بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری جێگری یەکەمی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بە نێوەنگێڕەکانیان ڕاگەیاندووە کە هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نەک تەنیا دەبێتە هۆی تەقینەوەی دۆخی فەڵستین، بەڵکوو ناوچەکە و جیهانیش دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.
ناوبراو وتی کە گەل فەڵەستین هەر کات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکارانی زایۆنیست ئامادەن و شەپۆلی نوێی چالاکییەکان بۆ دەرکردنی زایۆنیستەکان لە قودس و کەرتی خۆرئاوا دەست پێدەکات.
ئەو بەرپرسەی حەماس وتی کە ئێمە فریوی بەڵێنەکانی دوژمن ناخۆین و بڕوامان بە هێز و ئامادەیی گەل بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا هەیە.
عاروری وتی کە گەلی فەڵەستین پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە دژی دوژمن لە کەرتی خۆرئاوا، قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 و تەنانەت دەرەوەی فەڵەستین و غەززەش لەم قۆناغەدا پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە./.