بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، دەسدرێژی زایۆنیستەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە مزگەوتی ئەقسا ڕوو دەدات پیشاندەری زیندوویەتی و بەهێزبوونی خۆڕاگری خەڵکی قارەمان و بوێری فەڵەستین و لاوازبوونی زایۆنیستەکانە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لەوە لاوازتر بووە کە بتوانێت لە بەرامبەر ڕاپەڕینی جەماوەی و خۆڕاگریی فەڵەستینییەکان بەردەوام بێت، ئەو خەڵکەی کە حەماسەتی شمشێری قودسیان خوڵقاند.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمڕۆ خۆڕاگری لە باشترین دۆخی خۆیدایە و ڕژێمی زایۆنیستی لاوازترین قۆناغی خۆی دەبینێت.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی لە پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی پیرۆز دەکات./.