بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە دەسدرێژی زایۆنیستەکانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی فەڵەستین و هەروەها خەڵکی موسڵمان لە مزگەوتی ئەقسا بە توندی ئیدانە کرد و لە سەر بەردەوامی کردەوە دڕندانە و تیرۆریستییەکانی داگیرکاران لە قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین هۆشداریی دا.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر موسڵمانانی نوێژخوێنی فەڵەستینی لە مزگەوتی ئەقسا، وتی: تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین پیشاندەری لاوازیی بەردەوامی ئەم ڕژێمەیە کە بۆ شاردنەوەی ئەمەش، پەنا بۆ هێرشی دژ بە موسڵمانان دەبات./.