بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای شەڕی ڕووسیاوە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیۆن کەس.
لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە لە سەدا 90 ی ئەو کەسانەش ژن و منداڵن بە تایبەت ئەوەی کە بەرپرسانی ئۆکرانیا موڵەتی چوونە دەرەوە بە پیاوەکان نادەن.
لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی جیهانیی پەنابەران ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 210 هەزار کە کە ناسنامەی ئۆکرانییان نییە، بە هۆی ئەم شەڕەوە لەو وڵاتە هەڵهاتوون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی ئۆکرانیاشی بە 7 ملیۆن و 100 هەزار کەس ناو بردووە و ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە بە گشتی زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێهێشتووە.
هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24 ی شوباتی 2022 دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە./.