بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران – عۆمان ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی (ئاداری 2021 تا ئاداری 2022) لە سەدا 53 بەراورد بە ساڵی پێشووی بەرز بووەتەوە و گەیشتە یەک ملیار و 336 ملیۆن دۆلار.
موحسین زەرابی سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران – عۆمان وتی: لە کاتێکدا کە هەناردەی ئێران بۆ عۆمان لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی 438 ملیۆن دۆلار بووە، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 1400 گەیشتە 716 ملیۆن دۆلار و لە سەدا 63 هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێژەیە لە ئاڵوگۆڕەکان لە مێژووی 20 ساڵی ڕابردووی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عۆمان کەم وێنە بووە، وتی: ساڵی 2013 کە ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران – عۆمان پێکهێنرا، هەناردە بۆ عۆمان 148 ملیۆن دۆلار و کۆی گشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیش 221 ملیۆن دۆلار بوو./.