بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمجەد محەممەد حوسێن موسەوی، پارێزەر و نوێنەری یاسایی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، ڕۆژی چوارشەممە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
عەباس ئەحمیدی کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی کە کاتژمێر 12 و 50 خولەکی نیوەڕۆی چوارشەممە، لە شاری کازمەینی بەغدا هێرش کرایە سەر ئەو پارێزەرە بەڵام خۆشبەختانە زیانی پێنەگەیشتووە و تەنیا ئۆتۆمبێلەکەی زیانی بەرکەوتووە.
وتیشی کە لە ڕێگای دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە دەکرێت.
هێشتا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.